شێخ ڕەزای تاڵەبانی
شێخ رەزای تاڵەبانی (١٨٣١-١٩١٠) کوڕی شێخ عەبدولرەحمانی کوڕی مەلا ئەحمەدی کوڕی مەلا مەحموودی زەنگەنـەیە، سـاڵی ١٨٣١ لەگوندی قرخی نزیک چەمچەماڵ لەدایک بووە، لە تەمەنی حەوت ساڵیدا لای شێخی باوکی دەستی بەخوێندن کردووە، لەتەمەنی بیست و پێنج ساڵییەوە خۆی بە خوێندنی ئەدەبیاتی عەرەبی و فارسی و تورکی خەریک کردووە ، ساڵی ١٨٦٠ چووە بۆ ئەستەمبوڵ و ماوەی دوو ساڵ لەوێ ئەبێ و پاشان ئەگەڕێتەوە بۆ کەرکوک، دوای مردنی باوکی ئەچێ بۆ کۆیەو لای شێخ غەفوری مامی زیاتر لەشەش مانگ ئەمێنێتەوە و بەتەمای کچەکەی ئەبێت بەڵام مامی رازی نابێ و ئەویش ئەڕوات بۆ کەرکوک، ساڵی ١٨٦٦دا بۆ جاری دووەم ئەچێتەوە بۆ ئەستەمبوڵ، لەرێگەی میسرەوە ئەچێ بۆ حەج، ساڵی ١٨٨٤ ئەگەڕێتەوە بۆ کەرکوک و زۆر جار ھات و چۆی وەسمان پاشاو مەحمود پاشای جاف و پیاوە گەورەکانی ئەو ناوەی کردووە، خێزانی وەسمان پاشا، عادیلە خانم ھەمیشە دیاری بۆ داناوە و یارمەتی بۆ ناردووە، ساڵی ١٨٩٨ ئەچێ بۆ بەغدا و لە تەکیەی تاڵەبانی دانیشتووە، پەیوەندی بەتینی لەگەڵ بنەماڵەی سەلیم بەگی بابان و سەید عەبدولرەحمانی نەقیب دا ھەبووە. زۆربەی شیعرەکانی لە بابەتی ھەجووکردن بووە. شێخ رەزای تاڵەبانی ساڵی ١٩١٠ لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە.
صفحه قبل 1 صفحه بعد